١٧ ئاب ٢٠١٦ - ١٥:٢٥
عەمار حەکیم: واشنتۆن نابێ تەنیا بە شەرمەزارکردنی رووداوەکانی بەحرەین واز بێنێ

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە داوای لە ویلایەتە یەکگرتوەکان کرد تەنیا واز نەهێنێ بە شەرمەزار کردنی ڕووداوەکانی بەحرەین.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : عەمار حەکیم  سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە نوسینگەی خۆی لەگەڵ شاندێکی کۆنگرەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆرکوری بوکێر دیداری کرد و لەو دیدارە دا شەڕی ئازاد کردنی موسڵ و قۆناغی پاش داعشیان بەیەکەوە لێکدایەوە.

عیمار حەکیم  پێداگری کرد لەسەر پێنج یەکەمایەتی سەرەکی قۆناغی پاش داعش کە بریتین لە ستراتژی ئاسایشی کە پشت بەستویە بە هەوڵە ئەمنی و هەواگرییەکان پاش ئازادکردنی ناوچەکان و  پلانی گشتداگر بۆ تەواوی عێراقییەکان لە رێگەی فڕاکسیۆنێکی واوە نەتەوەیی و ئاوەدان کردنەوەی شارەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان .

ئەو کاربەدەستە عێراقییە جەختیشی کرد لەسەر گرنگی دامەزراندنی پەیوەندییەکی ستراتژیک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان لە پێناو قازانجی دوو لایەن و بە گوێرەی جێگە و پێگەی مێژوویی عێراق و ڕۆڵەکەی لە ناوچەکە دا.

هەر لەم پەیوەندییە دا سیناتۆری ئەمریکیش بە دەربڕینی خۆشحاڵی  خۆی بۆ رێبەرایەتی ژیرانەی عیمار حەکیم وتی ناوبراو بە خستنەڕووی وانگەی گشتداگر و رێگەچارەکانی کە واقعی عێراقیان لەبەرچاوە سەرچاوە و کانگای هیوایە بۆ دەربازکردنی ئاستەنگەکان.

ئەو سیناتۆرە ئەمریکیە رۆژی ڕابردووش جەختی کرد لەسەر پشتیوانی دەوڵەتی ئەمریکا لە دەوڵەتی ئێستای عێراق لە شەڕی تیرۆریستان دا و وتی هەڵسوکەوتە ژیرانەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئاستەنگ و رووداوەکان جێگای سیتایش کردنە.....

کۆتایی کورتە نامە/310